زانکۆی سڵاحەدین رەتیدەکاتەوە زەکەریا سەلمان بەهۆی راوێژ بە زیرەکیی دەستکردەوە مردبێت

کوردستان
21:07 - 2025-06-09

زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین روونکردنەوەیه‌كی له‌باره‌ی کۆچی دوایی ئەو خوێندکارەوە بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌ دوای راوێژکردن بە زیرەکیی دەستکردو بەکارهێنانی جۆرە دەرمانێک کۆچی دوایی کردووە.
زەکەریا سەلمان، خوێندکاری قۆناغی دووی بەشی رووپێوان و نوێنەری بەشەکەی خۆی بوو لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین.
زانكۆكه‌ رایدەگەیەنێت دوای بەدواداچوون و قسەکردنیان لەگەڵ (مام سەلمان خدر)  کە باوکی خوێندکارەکەیە، رەتیکردووه‌ته‌وە کوڕەکەیان بەهۆکاری راوێژکردن بە زیرەکیی دەستکرد و خواردنی دەرمانی هەڵە کۆچی دوایی کردبێت.
پ.د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، سەرەخۆشی ئاڕاسته‌ی خانەوادەکەی كردووه‌ و پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خوێندکارەکەیان بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە و رێنمایی وەرگرتن لە زیرەکیی دەستکرد کۆچی دوایی نەکردووە.
مام سەلمان به‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی راگه‌یاندووه‌، کوڕەکەی جاروبار زەختی دادەبەزی و  له‌ نۆرینگە چاره‌سه‌ریان ده‌كرد و چاک دەبووەوە، بەڵام ئەمجارە زەخت دابەزینەکەی بووە هۆکاری مردنی.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP