کەشناسی عیراق: لەڕۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی گەرما دێت و پلەکانی گەرما ٥٠ پلە تێدەپەڕێنێت

کوردستان
22:12 - 2025-06-10

کەشناسی گشتی عیراق بڵاویکردەوە، لە رۆژی 13ـی 6ـی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز عیراق دەگرێتەوە، کە لە هەندێک ناوچە 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شارەکانی خوارووی عیراق پلەکانی گەرما دەگاتە 49 بۆ 52 پلەی سیلیزی، هەروەها لە شارەکانی ناوەڕاستیش لەنێوان 49 بۆ 50 پلەی سیلیزی دەبێت.
راشیگەیاندووە، لە شارەکانی هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما دەگاتە 44 بۆ 46 پلەی سیلیزی.
کەشناسی عیراق داوادەکات، لە ماوەی هاتنی ئەو شەپۆلی گەرمایە، هاووڵاتیان راستەوخۆ نەچنە بەردەم تیشکی خۆر بە تایبەت لە کاتەکانی نیوەرۆ تا پاش نیوەڕۆ.
هەروەها داواشدەکات هاووڵاتیان شلەمەنییەکان زیاتر بخۆنەوە و بەهیچ شێوەیەک ماددەی سوتێنەر و پاڵەپەستۆکراو لە ناو ئۆتۆمبێلدا جێنەهێڵن.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP