سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەبارەی مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێمەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق خەمی قووڵی خۆی دەردەبڕێت بۆ بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی حکومەتی
عێراق، بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “گرتنەبەری ئەم رێوشوێنە زیان
بە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەیەنێت و قەیرانی ئابوری دروستدەکات، هاوکات پێشێلکردنی
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دەستوورە، کە مافی سەرجەم هاوڵاتییان لە هەموو
پارێزگاکاندا زامن دەکات”.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران داواش لە حکومەتی
عێراق دەکات، “بڕیارەکە پێچەوانە بکاتەوە، بەتایبەتی کە ئێمە لە سەروبەندی جەژنی
قوربانداین، نابێت بژێوی و شایستەیی خەڵک بە پرسە سیاسی و تەکنیکییەکانەوە
ببەسترێتەوە”.
دەشڵێت، “دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن،
باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان، بەتایبەتیش چارەسەرکردنی
کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد]
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP