تۆماس باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ژهنراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامداوە، بهپێی ماڵپەڕی "مۆنیتەر"، ئەمریکا پێشنیازێکی هاکان فیدانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ژهنراڵ مەزڵوم ئاشکراکردووە.
سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، تۆماس باراک دڵنیایی بە مەزڵوم عەبدی داوە لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.
هەر لەو بارەیەوە ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتەر" لەزاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە دوایین پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان تورکیا و هەسەدەی ئاشکراکردووە، ئەوەش بەپشتبەستن بە پێشنیازێکی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان لە دیمەشق، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع
.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، باراک پشتگیریی دانوستانەکانی نێوان هەسەدە و تورکیای کردووە، بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە دەرئەنجامی نەرمبوونی هەڵوێستی ئەنقەرەدا دێت، بەرامبەر بە هێزەکانی سووریا دیموکرات، دوای چەندین ساڵ لە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP