روانگەی سوری راگەیاند، لەم مانگەدا هەسەدە و هاوپەیمانان 19 چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە، بەشێکیان سەرکردە و ئەمیر بوون.
بەگوێرەی زانیاریی روانگەکە، هەوڵەکانی هەسەدە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش بەهاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامە و لەم مانگەدا زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی ئەمنییان لە ناوچە حیاوازەکانی رەقە، دێرەزوور، حەسەکە و دەوروبەری حمس کردووە.
رووانگەی سووری دەشڵێت، لە ئۆپراسیۆنەکاندا 19 داعشیان دەستگیرکردووە سەرکردە و ئەمیری داعشیان تێدا بووە و هەندێکیان بەشداربوون لە بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی داعش و بەسەربازیکردنیان و پشتیوانیکردنی دارایی و دروستکردنی مادەی تەقینەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەشێک لە ئۆپراسیۆنەکاندا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی هەسەدە و داعش روویداوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی هەبووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP