یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا ته‌ئكید له‌دروستبوونی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارو دادپه‌روه‌ر بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی هێزێكه له‌سه‌ر بنه‌مای سۆسیال دیموكرات سیاسه‌تی خۆی داڕ‌شتووه، سۆسیال دیموكراتیش بنه‌ماكه‌ی بریتییه له دادپه‌روه‌ری و خزمه‌ت.
به‌رنامه‌ی یه‌كێتی دادپه‌روه‌ری و خزمه‌تگوزارییه
فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كه‌له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتییه، له‌باره‌ی سیاسه‌ت و دیدو بۆچوونی یه‌كێتی بۆ حوكمڕ‌انی، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه: " بێگومان پرسی خزمه‌تگوزاری و پرسی دروستبوونی ده‌وڵه‌تێك كه دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی دابین بكات، یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رنامه‌ی یه‌كێتی، به‌وپێیه‌ی هێزێكه له‌سه‌ر بنه‌مای سۆسیال دیموكرات سیاسه‌تی خۆی داڕ‌شتووه، سۆسیال دیموكراتیش بنه‌ماكه‌ی بریتییه له دادپه‌روه‌ری".
" یه‌كێتی بۆ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، جیاواز له‌كابینه‌كانی پێشووتر، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو چ پۆستێك له‌و كابینه‌یه وه‌ربگرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تێكه كه به‌جۆرێك بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌مڕ‌ۆی خه‌ڵكی كوردستاندا بگونجێت و ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كوردستانێكی باشتر و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ خه‌ڵك دابین بكات" فه‌همی بورهان وایوت.
راشیگه‌یاند:" ئامانجی یه‌كێتی بۆ هه‌موو كوردستانه، یه‌كێتی له وتاره‌كانیدا هه‌رگیز باسی له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌كردووه، چونكه یه‌كێتی له بنه‌مادا هێزی هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌و ئێستاش به‌هه‌مان ئاڕ‌استه و پێوه‌ر و بنه‌ما كارده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت، حكومه‌ت هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت".
یه‌كێتی هه‌میشه ئامانجی خزمه‌ت بووه
یه‌كێتی له رێگه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانییه‌وه ئامانجێتی چاودێرێكی ووردی كار‌و باره‌كانی كابینه‌ی داهاتووی هه‌رێم بێت له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵك، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داوای لێكردووین پێش نوێنه‌رانی یه‌كێتی، ده‌بێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین".
شلێر غه‌فور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی، به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاندووه:"یه‌كێتی هه‌میشه ئامانجی بووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ئاسته‌دا بێت كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خواستیانه، بۆیه چاوه‌ڕ‌وانده‌كرێت به‌هه‌وڵی یه‌كێتی كابینه‌ی 10 یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌ئێستادا له‌سه‌روبه‌ندی درووستبوونیدایه، حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارو داده‌په‌روه‌ر بێت".
" سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌میشه له‌كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه پێویسته سه‌ره‌تا نوێنه‌ری خه‌ڵك بین، پاشان نوێنه‌ری یه‌كێتی بین له‌په‌رله‌مان، له‌م رونگه‌یه‌شه‌وه خزمه‌ت و داخوازی خه‌ڵك ده‌خه‌ینه پێش هه‌موو داواكارییه‌كانی دیكه‌و له‌پێناویاندا له‌په‌رله‌مانه‌وه به‌رده‌وامده‌بین" شلێر غه‌فوور واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ كاری یاسادانانمان له‌په‌رله‌مان، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بافڵ چاودێرێكی ووردی كاره‌كانی حكومه‌ت ده‌بین، هاوكات ئه‌ركمانه سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یی بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگه هه‌ندێك یاسا كه تائێستا له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه، هه‌مان بێت و چه‌ندین یاساش هه‌یه كه ده‌بێت هه‌موار بكرێنه‌وه هه‌مواری ده‌كه‌ینه‌وه تا له‌و رێگه‌یه‌وه حكومه‌تێكی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌رو خزمه‌تگوزار بهێنینه كایه‌وه".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه باوه‌ڕ‌ی ته‌واوی به خزمه‌ت و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی هه‌بووه و به‌كرده‌وه‌ش سه‌لماندیه‌تی،هه‌روه‌ها له‌هه‌موو بارودۆخه‌كاندا به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی خستۆته پێش به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و خزمه‌تكردنی كردوه‌ته كاری له‌پێشینه‌ی خۆی، ئه‌مڕۆش كه‌نزیكده‌بێته‌وه له 50 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی، ئامانجێتی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌دا بێت كه خه‌ڵك خواستیه‌تی و له‌وپێناوه‌شدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆكانی چڕكردوه‌ته‌وه‌و هاووڵاتیانیش هیوایه‌كی زۆریان پێیه‌تی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP