هەرێم كەمال ئاغا:لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەتێكڕا نوسراوەكەی وەزیری دارایی عیراق-مان سەبارەت بە راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەتكردەوە
هەرێم كەمال ئاغا: وەك فراكسیۆنە كوردستانییەكان داوا لە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عیراق و دادگای باڵای فیدراڵی دەكەین كە ئەو هەڵەیە راستبكرێتەوە، چونكە پێمانوایە نوسراوەكە سەرپێچی یاسایە و بە بڕیارێكی سیاسیی دەزانین، هاوكات وەزیری دارایی ئەو دەسەڵاتەی نییە كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رابگرێت.
هەرێم كەمال ئاغا: فراكسیۆنە كوردستانییەكان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە هێشتا زووە خەمڵاندن بۆ ئەو بڕە پارەیە بكرێت كە پشكی هەرێمە لە بودجەدا، تا بڕیار بدرێت كە كۆتایی بە پشكەكە هاتووە، چونكە بەگشتی لە مانگی 10 دا وەزارەتی دارایی دەتوانێت ئەم خەمڵاندنە بكات
هەرێم كەمال ئاغا: نوسراوەكەی وەزیری دارایی لە روی ئیداری و یاسایی و دارایی و دەستوورییەوە نایاساییە و پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشە، چونكە بە ئاشكرا دادگاكە ئەوەی خستووەتەڕوو كە نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان بكرێت و تەیف سامی وەزیری دارایی دەیتوانی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی تۆمار بكات، نەك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بارمتە بگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP