رزگار حاجی حه‌مه‌: لاوان هەمیشە لە ریزی پێشەوەی قوربانیدان و بزوێنەری کاروانی خەبات بوون

کوردستان
17:32 - 2025-05-25


پیرۆزبایی

هەڤاڵان؛ سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان.. 
لەیادی 26 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی و تەواوی ئەندامانی ئەو رێکخراوە تێکۆشەرە دەکەم و هیوای سەرکەوتن  و گەشەی زیاتریان بۆ دەخوازم.
لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، هەمیشە لاوان  لە ریزی پێشەوەی قوربانیدان و بزوێنەری کاروانی خەبات بوون، دامەزراندنی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانیش دەستپێشخەرییەکی دیکەی یەکێتی و درێژەپێدەری ئەو کاروانەیە لە چوارچێوەی تێکۆشانی رێکخراوەییدا بۆ بەدیهێنانی ئامانج  و خواستەکانی لاوان و پەرەدان بە خولیا و بەهەرەکانیان.
رێکخراوی ئازادیی لاوانییش خۆشبەختانە توانیویەتی لە رێگەی چالاکییەکانییەوە جێی دەستی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەی لاوان و بەدیهێنانی بەشێکی مافەکانیان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ دەرخستنی تواناکانیان دیار بێت.
هیوادارم لە قۆناخی ئێستا و داهاتوویدا، رێکخراوی ئازادیی لاواندا بە گوڕ و تینی زیاترەوە بەردەوامی بە کاری رێکخراوەیی و خەباتی بەدەستهاتنی مافەکانی لاوان بدات.
دووبارە پیرۆزە

رزگار حاجی حه‌مه‌
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP