سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان
رایگه‌یاند، "محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی راسپاردوه،
گواستنه‌وه، له‌جیاتی دانان، ڕاسپاردن و شاندكردن و پێدانی پۆست و به‌رپرسیارێتی
بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانی هێزه ئه‌منیه‌كان
رابگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
"ئه‌م ڕێنماییانه له فه‌رمانده‌ی گشتییه‌وه ده‌رچوه به له‌به‌رچاوگرتنی
خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌یه بۆ مانگی (ته‌مموز، هه‌روه‌ها به‌ئامانجی رێگریكردنه
له به‌كارهێنانی داموده‌زگاكان بۆ بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
عێراق، هه‌روه‌ها دڵنیابونه له‌وه‌ی هیچ فشارێك له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان دروست
نه‌كرێت له ده‌نگدانی تایبه‌تدا".
وتیشی "ئه‌م ڕێكارانه
له ده‌ركردنی ئه‌م ڕێنماییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی زیاتر ئاڕاسته‌ی
وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP