ئاسۆ مامەند : لاوان و گەنجان داینەمۆی کۆمەڵگە و وڵاتن

کوردستان
21:16 - 2025-05-24

بەبۆنەی 26هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان ، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەرتیی ڕێكخراوەكە دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی :

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەرتیی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان

بەبۆنەی (٢٦)ھەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتان (رێکخراوی ئازادیی لاوانیی کوردستان) جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندام و كادیر و تەواوی لاوانی رێکخراوەکەتان دەکەم، و ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامیی زیاترتان بۆ دەخوازم.

رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتاوەکو ئێستا، رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە پێشخستنی تواناکانی لاوان، توانیوێتی بە باشی پەرە بە خواست و بەهرەکانی لاوان بدات بە ئامانجی پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری لاوان و سەرخستنی کار و پڕۆژەکانیان.

لاوان و گەنجان، داینەمۆی کۆمەڵگە و وڵاتن، رۆڵی ئەوان زۆر گرنگ و کاریگەرە، لەو سۆنگەیەوە پێویستە لەناو سیستمی حوکمڕانیی و ژیانی حزبایەتیدا پێگەو شوێنی شایستە بە خۆیان هەبێ تاوەکو بتوانن باشتر تواناکانییان وەگەڕبخەن.

وەک چۆن لە ئێستا و رابردوودا پاڵپشت و هاوکارتان بووم، دڵنیابن لە داهاتووشدا بە هەمان شێوە پاڵپشت و هاوکارتان دەبم بۆ سەرخستنی کار و پڕۆژەکانتان بۆ ئەوەی بتوانن باشتر خزمەت بە توێژی لاوان و گەنجانی وڵاتەکەمان بکەن.

دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەم

ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP