مەکتەبی سیاسی یەکێتیی: لاوان پێشەنگ و داینەمۆی کاروانی گشت قۆناغەکانی خەبات بوون

کوردستان
08:24 - 2025-05-25

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی  ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان

لەیادی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتاندا پیرۆزباییەکی گەرمتان  ئاڕاستە دەکەین  وئومێدی سەرکەوتنی  هەمیشەییتان  بۆ دەخوازین.

لە مێژووی  تێکۆشانی گەلەکەمان و لەنێو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا لاوان  پێشەنگ و داینەمۆی کاروانی  گشت  قۆناغەکانی خەبات بوون ،هەر بۆیە  بیست و شەش ساڵ لەمەوبەر بەهەمان گیان و هەناسەی تێکۆشانی  سیاسی ئەوێ ڕۆژەوە و ئەمجارەیان  لەتێکۆشانی  ڕێکخراوەییدا   و لەپێناو بەدیهێنانی ئامانج  و خواستەکانی لاوان ،   ڕێکخراوی  ئازادی  لاوان  دامەزراوە و لەو ساتەوە تاوەکو ئیمڕۆ ڕێکخراوەکەتان  توانیویەتی  لەڕێگەی  چالاکیە جۆراوجۆرەکانەوە  لەگەشە پێدان و هۆشیاری  و بەشێکی وەدیهاتنی هیوا و ئومێدەکانی لاواندا  جێگە دەستی دیار بێت.

هیوادارین  لە هەنگاوەکانی  ئایندەی ڕێکخراوی  ئازادی  لاواندا  بە گوڕ و تینی  زیاترەوە تێبکۆشن  بۆ خزمەتی بەردەوام و جێبەجێکردنی هیواو ئومێدی گشت لاوانی  کوردستان.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP