"د. یوسـف گـۆران ساڵیادى دامەزراندنى ڕێکخراوى ئازادى لاوانى کوردستان پیرۆزدەکات"
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
بەبۆنەی یادی ٢٦ ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم.
رێکخراوی ئازادی لاوان لە مێژووی خەباتی مەدەنی خۆیدا رۆڵ و کاریگەرییەکی زۆری لە پەرەپێدان و پێگەیاندنی گەنجان و لاوانی کوردستان بینیوە. هەر لەو سۆنگەیەوە کارو چالاکییە هەمە ڕەنگەکانتان وایکردووە، کە نەک تەنها لەناوخۆی کوردستان، بگرە رێکخراوی لاوان و گەنجانی وڵاتانی دەرەوەش حەز بکەن لە کار و چالاکییەکانتاندا هاوبەشیتان بکەن.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مێژووی نیو سەدەی خۆیدا هەمیشە چاوی لەسەر پێگەیاندن و دروستکردنی سەرکردەی گەنج بووە و رێکخراوی ئازادی لاوانیش لەم روەوە چەندین سەرکردەی گەنجی پێگەیاندوە.
لە هەلومەرج و قۆناغی ئێستای گۆڕانکارییە هەمەلانەکاندا، رێکخراوی ئازادی لاوان ئەرکێکی مێژوویی دیکەی دێتە سەر شان، ئەویش خۆگونجاندنە لەگەڵ بیرکردنەوە و پێداویستیی ئێستای لاوان و گەنجانمان. بۆیە هیوادارم پلان و ستراتیجی کاری رێکخراوەکەتان بەجۆرێک بێت، کە بگونجێت لەگەڵ قۆناغی ئێستای گۆڕانکارییە گەورە و خێراکان.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
د. یوسـف گـۆران
لێپرسـراوی مەڵبـەندنـی دیـراسـاتی گـشتی (ی.ن.ک)
كل التفاعلات:
٧٨٧٨
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP