د. یوسف گۆران پێشوازیکرد لە کونسوڵى گشتى ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێمى کوردستان

کوردستان
12:57 - 2025-05-19



ئەمڕۆ دووشەممە (2025/5/19) لە سلێمانى د. یوسف گۆران لێپرسراوى مەڵبەندى دیراساتى گشتى (ی.ن.ک) پێشوازی کرد لە (ئەلبرێشت ڤۆن ویتکی) کونسوڵى گشتى ئەڵمانیای فیدڕاڵ و شاندى یاوەرى.

لە کۆبونەوەیەکدا دواین گۆڕانکارییەکانى ناوچەکەو گرنگى پێکهێنانى حکومەتێکى خزمەتگوزار لە هەرێمى کوردستان دوپاتکرایەوە، بۆ ئەمەش لێپرسراوى مەڵبەندى دیراسات جەختى لە هەڵوێستى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کردەوە بۆ زوو پێکهێنانى حکومەتى هەرێم بەمەبەستى خزمەتکردنى هاوڵاتیانى کوردستان.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا پرۆسەى ئاشتى و چارەسەریى لە تورکیا کە هەنگاوێکە بۆ دورکەوتنەوە لە شەڕو ماڵ وێرانى گفتوگۆى لەبارەوە کرا، بۆ ئەمەش د. یوسف گۆران دوپاتى کردەوە (ی.ن.ک) لەسەرەتای نەوەدەکان لەڕێگەى سەرکردەى مەزن سەرۆک (مام جەلال) و سەرۆک (تورکوت ئوزال) پشتگیرو پاڵپشتی ئاشتی و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلى کورد بوە لە تورکیا، لە ئێستاشدا (ى.ن.ک) بەسەرۆکایەتى هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى پاڵپشتی ئەم پرۆسەیە دەکەین و هیوامان وایە بۆ هەردولا بە سوود بێت.

لەلایەن خۆشیەوە کونسوڵى ئەڵمانیا وێڕای خۆشحاڵی خۆى بۆ هەنگاوە دەست پێکەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، هیوای خواست ئەم پرۆسەیە سەرکەوتوو بێت، هەروەها دوپاتى پێکهێنانى حکومەتی هەرێمی کوردستانى کردەوە بۆخزمەتی هاوڵاتیان و سەرخستنى پرۆسەی دیموکراسی بە سەرکەوتوی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP