عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی 12هه‌مینی پارته‌كه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و پێشوازی له بڕیاره‌كانی كۆنگره‌كه ده‌كات. هاوكات ده‌ڵێت، به‌خه‌مگینییه‌كی زۆره‌وه ژیانئاویی عه‌لی حه‌یده‌ر قه‌یتان و ره‌زا ئاڵتون)م بیست.
له په‌یامێكی كورتیدا كه له ڕێگه‌ی فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی ئەسرین لە پرسەی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه (قەیتان و ئاڵتون)دا خوێندرایەوە، عەبدوڵا ئۆجەلان رایگه‌یاندووه: "بە خەمگینییەکی زۆرەوە ژیانئاوایی (عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون)م بیست، دواتر دەربارەی یادی هەردوو هەڤاڵ هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان دەکەم، ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە بەبیریان دەهێنمەوە".
رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه ستایشی رۆڵی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت:" ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا هەمیشە شوێنیان هەیە، ئەوان بۆ پارادایم و ڕێکخستنی سەردەمی نوێ وەک بنەماکانی ئیلهام هەتا هەتایە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، وەک ڕێبەرانی هەمیشەیی لە تێکۆشانماندا درێژە بە هەبوونیان دەدەن".
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌شدا ئۆجەلان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" بە ڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12هەمینی مێژوویی و پەیامەکانی پەیوەست بە داهاتو دەکات".
ده‌قی پەیامەکە..
هەڤاڵانی هێژا
بە خەمگینییەکی زۆرەوە بیستم کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون ژیانئاواییان کردووە
دواتر دەربارەی یادی هەردوو هەڤاڵ هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان دەکەم، ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە بەبیریان دەهێنمەوە.
لە تێکۆشانی بوونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا هەمیشە شوێنیان هەیە.
ئەوان بۆ پارادایم و ڕێکخستنی سەردەمی نوێ وەک بنەماکانی ئیلهام هەتا هەتایە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.
وەک ڕێبەرانی هەمیشەیی لە تێکۆشانماندا درێژە بە هەبوونیان دەدەن.
بەم بۆنەیەوە من بە ڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی مێژوویی و پەیامەکانی پەیوەست بە داهاتوو دەکەم.
عەبدوڵا ئۆجه‌لان
ئیمرالی / بۆرسا
١٢-٢-٢٠٢٥
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP