لە ئەمڕۆوە ئەمریکا و چین باجی گومرگیی گشتگیر لەسەر یەکدی بۆ ماوەی 90 رۆژ هەڵدەگرن و ئاگربەستیی کاتیی بازرگانیی رادەگەیەنن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لەگەڵ چین گەیشتووەتە رێککەوتنێکی زۆر تۆکمە.
ترەمپ چەند سەعاتێک پێش هەڵپەساردنی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا و چین بە کەناڵی فۆکس نیوزی راگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە چین بکرێتەوە، ئەوە بەشێکە لە رێککەوتنەکە و هانی چین دەدەین بۆ کرانەوە، بە رای من ئەوە سەرنجڕاکێشترین بەشی رێککەوتنەکەیە.
دوو رۆژ پێش ئێستا ئەمریکا و چین رێککەوتن لەسەر هەڵپەساردنی بەشێک لەو باجە گومرگییانەی لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمەوە بەسەر یەکدیدا سەپاندبوویان.
بەگوێرەی رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمریکا باجە گومرگییەکانی بە رێژەی لە سەدا 30 لەسەر چین لادەبات، چینیش بە رێژەی لە سەدا 10 باجی گومرگی لەسەر ئەمریکا لادەبات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP