رۆژی سێ شەممە ١٣-٥-٢٠٢٥ لە هۆڵی کۆبوونەوەکان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجان و لاوانی سەر بە رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن، و رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی دووی کەرکوک، و خاتوو فریاڵ عەبدوڵا سەرپەرشتیاری ناوەندی رێکخراوە دیمۆکراتییەکانی کەرکوک ئامادەی بوون، ئاسۆ مامەند رۆڵی رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستانیی لە خزمەتکردنی توێژی گەنجان و لاوان بەرزنرخاند، و وتی؛ یەکێتیی بەرنامەی هەیە تواناکانی گەنجان و لاوان لەناو حزب و حکومەتدا زیاتر بەگەڕ بخات بە ئامانجی کەڵک وەرگرتن لە توانا و بەهرەکانیان.
لای خۆشیانەوە رێکخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان، سوپاسگوزاریی هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی یەکێتی و ئاسۆ مامەند بوون کە بەبێ جیاوازیی بایەخ بە دەزگاو ئۆرگانەکانی یەکێتیی دەدات لە کەرکوک، ئەوەش زیاتر هانمان دەدات خزمەت بە توێژی گەنجان و لاوانی کەرکوک و دەوروبەری بکەین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP