رۆژنامەی حورییەت: پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە چوار مانگ دەخایەنێت

کوردستان
13:59 - 2025-05-13

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی ئاشكرایدەکات، پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان رەنگە سێ بۆ چوار مانگ بخایەنێت.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، گروپە چەکدارەکانی پەکەکە لە تورکیا، عێراق، سووریا، ئەرمینیا و ئێران دەچنە هەرێمی کوردستان و دەخرێنە ناو ئەو یەکانەی کە سەر بە خۆیانن.

ئاماژەی بەوەشکرد، 580 چەکداری پەکەکە، لە سنوورەکانی تورکیا لە رێگەی رێڕەوی ئەمنییەوە، دەپەڕنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دانانی چەکەکانیان.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو سەرکردە سیاسییانەی پارتی کرێکارانی کوردستان کە بە رەچەڵەک هاوڵاتیی تورکیان و لە شاخن، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ تورکیا.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، سێ رێگەی جیاواز هەیە بۆ چەکدانانی پەکەکە، ئەوانیش بریتین لەوەی پرۆسەکە لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاند بێت، یاخود بە سەرپەرشتیی وەفدێکی تورکیا و هەرێمی کوردستان بێت، یان بە سەرپەرشتیی وەفدێکە لەلایەن تورکیا، ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و عێراقەوە پێکهێنراوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دانانی چەکەکان بڕیارە لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە دەستپێبکات و سێ تا چوار مانگ بخایەنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP