رۆژی دوو شەممە 23-6-2025 ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک_سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە هاوڕێیەتی مەریوان نادر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق، سەردانی ئەو پاسەوانە کوردەی سەرۆکایەتی کۆمار کرد کە چەند ساڵێک پێش ئێستا و لە کاتی ئەرکی فەرمیدا رووبەڕووی رووداوێکی نەخوازراو بووەوە، کە لەم رۆژانەدا بە هەوڵی یەکێتیی ئازاد کرا.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا ئاسۆ مامەند وتی؛ هەر لە کاتی رووداوەکەدا وەک یەکێتیی هاتینە سەر هێڵ، و رێوشوێنی یاساییمان گرتەبەر، ئەوەی پێمان کرابێت درێغیمان نەکردووە، ئەمڕۆش دلخۆشم کە دەبینم ئەم کوڕ و دایک و خانەوادەیە بە یەکتر شادبوونەتەوە، ئەم دۆسییەیە ئاسان نەبوو، چونکە پێویستی بە رێکاری یاسایی و دادوەریی هەبوو، سوپاس بۆ خوا کە بەخێر کۆتایی هات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP