سبەینێ‌ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی مووچە تاوتوێدەکات

کوردستان
17:24 - 2025-06-24


سبەینێ‌ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو پرسی مووچە تاوتوێدەکات، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکە هەڵوێستی حکومەت لەبارەی مووچە بخرێتەڕوو.

 بەپێی کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران، رۆژی چوارشەممە 25-06-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە سه‌عات 10:00 دەستپێدەکات و تاوەکو سه‌عات 12:00 بەردەوام دەبێت، دواتریش بڕیارە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، هەڵوێستی حکومەت لەبارەی کێشەکانی مووچە و چارەسەرکردنی بخاتەڕوو.

 کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکە هاوکاتە لەگەڵ داوای خانەنشینبوونی جاسم عەبودی، سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی دادگەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP