پارێزگاری کەرکوک له‌سه‌ر بابه‌تی دامه‌زراندنی 7 هه‌زار پله وه‌زیفیه‌كه كه ماوه‌یه‌كی زۆرە، خاوه‌ن بڕوانامه‌كان چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی ده‌كه‌ن، روونکردنەوە دەدات و دەڵێت: دەمانەوێت به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه پرۆسەی دامەزراندن رابگەیەنین.
ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت سیستەمی دامه‌زراندنی 7 هه‌زار پله وه‌زیفی کەماوەیکی زۆرە خاوەن بڕوانەمەکانی شارەکە چاوەڕوانی دەکەن ڕابگه‌یه‌نین، كه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بێت و کەسانی شایستەی لێ بێ به‌ش نه‌كرێن.
وتیشی: هه‌ندێك كه‌س و په‌رله‌مانتار دێن موازیه‌ده به‌سه‌ر كه‌ركوكه‌وه ده‌كه‌ن ، ئیداره‌دانی كه‌ركوك ئاسان نیه و ئێمه ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌مان هه‌ڵگرتوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP