ئهمڕۆ سێشەممە 24-6-2025 ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک پێشوازیکرد لە هونهرمهندان عەبدولی حەمە جوان و عەلی کەریم و سەردار زەنگەنە و تەها یاسین.
لە دیدارهكه دا کە هەڤاڵان؛ هەڵکەوت عەبدوڵا، و جەمال شکور، و رێبوار سەیدگوڵ ئامادەی بوون، دۆخی هونەر و شانۆ و درامای کوردی بە گشتی، و سازدانی یەکەمین دیداری فیلمی کوردی لە شاری کەرکوک بە بەشداریی سەدان ئەکتەر و هونەرمەندی ناوخۆیی و بیانی تاوتوێکرا.
لەو دیدارەدا ئاسۆ مامەند ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ پاڵپشتیکردن و هاوکاریی ئەو پڕۆژە هونەرییە گەورەیە لە شاری کەرکوک و دووپاتشیكردهوه كه پشتیوانیی له هەموو کارێکی هونەری دهكهن کەخزمەت بەکەرکوک و هاوڵاتییانی بکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP