سەعدی پیرە :بەو هیوایەین پارێزگاری لەدۆستایەتی و هەماهەنگی هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان بکەین

کوردستان
20:43 - 2025-06-17

ئەمڕۆ سێشەممە ١٧/٦/٢٠٢٥ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی ، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەڕێز تۆم هیپس بەرپرسی تیمی سیاسی کونسوڵگەرى گشتى شانشینى یەکگرتووى بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان 

لە دیدارەکەدا هەردولا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستانیان بەتایبەتی کرد ، سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی نیشتیمانی کوردستان خوازیاری سەقامگیری سیاسی و ئەمنیە لە ناوچەکە بەتایبەتیش خوازیاری زیاتر توند و تۆڵترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە بە ئاراستەی بەدەستخستنی زیاتری ماف و ئیمتیازاتەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا ، ووتیشی بەو هیوایەن پارێزگاری لەو دۆستایەتی و هەماهەنگیە هەرێمی و نێودەوڵەتییە بکەین کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و دۆستانمان لەسەرئاستی نێودەوڵەتی ساڵانێکە بنیادی ناوە بەتایبەتیش پاراستنی ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە رێزگرتن لە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ .

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP