بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتباری رووداوەكەی چوارەم شەوی جەژنی دەستگیركرد كە بووبووە هۆكاری هەرەشە و مەترسی بۆ سەر خێزانێك.
لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە: "دوای ئەوەی شەوی 9-6-2025، لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی، بەهۆكاری پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیان دروست دەبێت و تۆمەتباری رووداوەكە دەبێتە هۆكاری هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر خێزانێك".
راشیگەیاندووە: "لەسەر ئەم رووداوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری دادوەر، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ئەنجامدا و تۆمەتباری رووداوەكەیان بەناوی (ش،ر،ف) دەستگیر كرد، لەئێستاشدا تۆمەتبار بەماددەی 434 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP