بەغدا چەند مەرجێکی بۆ ناردنی مووچە هەیە

کوردستان
21:50 - 2025-06-12

وەزیری دارایی عیراق، دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی سعودیە و بەجێهێنانی فەریزەی حەج، لەگەڵ وەفدێکی مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە تێیدا و چەند مەرجێکی بۆ ناردنی موچەی مانگی پێنج و مانگەکانی داهاتووی موچەخۆرانی هەرێم ئاشکراد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دارایی، تەیف سامی لەکۆبونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران بنێرین، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست بکات و لە پرۆسەی تەوتینکردنیشدا پەلە بکات.

ئاشکراشی کردووە، لەکۆبونەوەکەدا دۆخی کەرتی پەروەردە لەپارێزگای سلێمانی تاوتوێکرا و وەزیری دارایی گوێبیستی داواکاری مامۆستایانی پارێزگاکە بووە، هەروەها باسیان لەو رێککارانە کرد کە پێویستە لەچوارچیوەی یاسای بودجەی گشتی جێبەجێ بکرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP