هـەسـەدە رادەستکردنی چەک لە ئێستادا بە مەحاڵ دەزانێت

کوردستان
13:36 - 2025-07-23

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، رادەستکردنی چەک لە ئێستادا مەحاڵە.
ئەبجەر داود وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی سوریاو زیادبوونی توندوتیژییەکان و مەترسییەکانی تیرۆر، ئەستەمە هێزەکانمان چەکەکانیان دابنێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت لە رێگای رێککەوتنێکی دەستوورییەوە هێزەکانمان تێکەڵ بە سوریا ببن و دان بە تایبەتمەندی کورد لە سوریا بنرێت.
جەختیشیکردەوە، “ئێمە لەگەڵ جەنگ نین، بەڵام بەرگریی لە نەتەوەکەمان دەکەین لە هەر شوێنێک بن”.
لای خۆیەوە ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سوریا رایگەیاند، ئەگەر متمانە و گەرەنتی دەستووری هەبن، ئێمە پەیوەست نابین بە چەکەکانمانەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP