هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی.ن.ک) کرد.
لەدیدارەکەدا جەختیان لەوە کردەوە کەیەکێتی هەمیشە بڕوای پتەوی بەچارەسەرکردنی کێشەکان هەیە لەڕێگەی گفتوگۆو لێکتێگەیشتن و تەئکیدیان لەزامنکردنی مافەکانی گەلەکەمان لەسەر بنەمای دەستورو چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێرو بەغدا کردەوە.
لەوبارەیەوە هەوڵە بێوچانەکانی سەرۆکی یەکێتی و جوڵە
دیپلۆماسیەکانی ئەم دوایەیان، بەرپرسانەو نیشتمانیانە نرخاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP