رفعەت عەبدوڵا: هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ، بکەینە دەروازەیەک بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکان لەگەڵ بەغدا

کوردستان
15:27 - 2025-07-19

بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان، ٢٠٢٥/٧/١٩، هەڤاڵ (هیوا عەبدوڵا) ناسراو بەهیوا ڕەش، وەک سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردن بۆ پەڕلەمانی عێراق لەسنوری چەمچەماڵ دەستبەکاربوو.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، هەڤاڵانی مەڵبەندی ڕاسپارد هاوکارو پشتیوانی (هەڤاڵ هیوا)بن و هەڤاڵانەو یەکێتیانەو بەگیانی تیم بۆ پێشخستنی مەڵبەندو یەکێتی لەسنورەکەدا وەک هەمیشە بەردەوامبن و ئەرکە نوێیەکانی خەباتی لەمڕۆدا بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوە.
لەمیانی قسەکانیدا هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، باسی لەپەرۆشی یەکێتی کرد، لەچارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکانی هەرێم و بەغداد، لەوبارەیەوە وتی: «هەوڵە دیپلۆماسیەکانی سەرۆک بافڵ، بەکلتوری مام جەلالیانە، گرێ کوێرەکانی ناوەندو هەرێمی کردەوە».
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەشکرد بەیەکڕیزی و یەکگوتاری دەسکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان بەدەستدێنین، وتیشی: «هەوڵە بێوچانەکانی سەرۆکی یەکێتی، بکەینە دەروازەیەکی نوێ بۆ هەوێنی تەبایی ناوخۆیی لەکوردستان و چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکان لەگەڵ بەغداد».

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP