سودانی: هەرێم پابەندنەبووە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم بەپێی یاسایی بودجە

کوردستان
21:29 - 2025-07-14

 
سودانی رایدەگەیەنێت: بە دوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن و هەوڵ دەدەین تا كۆتایی ئەمساڵ لە دەرەوەی یاسای بودجەدا، گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بكەین.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند: حكومەتی عێراق پابەندە بە ئەركە دەستوورییەكانی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان، بەڵام یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەن كە بنەمای یاساییان هەیە و سەرۆك وەزیران ناتوانێن پێشێلیان بكات.
وتیشی: بە دوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن و لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ ئەوەی تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ لە دەرەوەی یاسای بودجەدا، گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكەین”.
ئاشكراشیكرد: حكومەتی هەرێم تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراو و داهاتە نانەوتییەكانی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردووە وەك لە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراقدا هاتووە.
 
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP