سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای لە حکومەتی عیراق کرد:" هه‌موو ڕێكارێكی به‌په‌له و پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران و سزادانیان".
سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا، ئاماژەی بەوەکردووە:"به تووندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجیاكان له هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ی نه‌وتییان له ناوچه‌كانی خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"حكوومه‌تی فیدراڵی عیراق پێویسته هه‌موو ڕێكارێكی به‌په‌له و پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ران و سزادانیان".
لە کۆتایشدا، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاندووە:" ئه‌و هێرشانه سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و بیانی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP