کۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەپیرمام کۆتایی هات و لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا دووپاتیان کردەوە:" هەوڵەکانمان بۆ دابین کردنی مووچە چڕ دەکەینەوە "
دەقی راگەیەندراوە هاوبەشەکە:
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەمڕۆ 14ی تەمموزی 2025، بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدرا، سەبارەت بە رووداو و پێشهاتەکان و کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ بە تایبەت شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دوای گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو رەهەندەکان لە رووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەردوو لا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێتەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستوردا بە ئاڕاستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگی هەردوو بهاوێژرێن.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانبوو بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵەنگارییەکان تێپەڕینین و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین.
لێرەدا کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عیراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP