لە شەڕو ئاڵۆزییەکانی قەزای خەباتدا کەسێک کوژرا و دوو ئۆتۆمبێل سوتێندران

کوردستان
22:55 - 2025-07-08

لەقەزای خەبات شەڕەتەقە بەچەکی قورس و مامناوەند لەگەڵ هیزە ئەمنییەکانی هەولێر و عەشیرەتی هەرکی روویداوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان کوژارو و بریندار هەیە.

 ئێوارەی ئەمڕۆ 8ی7ی 2025، لە هەولێرەوە هێزێكی ئەمنیی زۆر  رەوانەی قەزای خەبات کرا بۆ دەستگیركردنی خورشید هەرکی کە كەسایەتیەكی ناوداری سنوورەکە و سەرۆك عەشیرەتە ، لە ئاکامدا  پاسەوانەكانی ناوبراو رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکە بوونەتەوە و کەسێک کوژراو و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون، جگە لە زیانی ماددی.

ڤیدیۆیی شەڕەکە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوە و چەندین گرتەی شەڕەکە و رەوانە کردنی هێزە ئەمینییەکان لە خۆگرتووە کە تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە و دۆخی ئارامی سنوورەکە گرژە.

 ئەم ئێوارەیە هێزێكی زۆری ئەمنیی چوەتە قەزای خەبات بۆ ئەوەی خورشید هەركی دەستگیر بکەن، ئەویش لەگەڵ پاسەوان و کەسوکاری رووبەرووی هێزە ئەمنیەکە بوونەتەوە

بەپێی گرتەڤیدیۆییەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە بڵاوکراوەتەوە، شەڕێکی قورس روویداوە و دەست بەسەر چەند  ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی ئەو  هێزە ئەمنیەدا گیراوە کە لە هەولێرەوە رەوانە کرا بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا  لەسەر زەوی و زار كێشە كەوتوەتە نێوان خورشید هەركی، كە سەرۆك عەشیرەتە لەگەڵ عەشیرەتی گۆران ورووبەرووبوونەوە بەچەکی قورس روویداوە و نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP