حکومەتی عیراق رایدەگەیەنێت:"لە چوارچێوەی پابەندبوون بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی وەزیری پلاندانان پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی داهات و مووچەی هەرێمی کوردستان".
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:"ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دوو رەشنوس کرد؛ یەکێکیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و ئەوی دیکەیان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشکەش کرابوو،کە تایبەت بوون بە رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێم و پرسی مووچەی فەرمانبەران و بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران".
راشیگەیاندووە:" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، و بە ئەندامێتیی وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵا، داد، و تەندروستی، بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری هەرێم و عیراق لەسەر رەشنوسەکان گفتوگۆ بکەن".
بەپێی راگەیەندراوەکە:" دواتر لیژنەکە راسپاردەکانی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران دەکات، تاوەکو لە نزیکترین کاتدا بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP