د.یوسف گۆران بەیاوەری د. مۆفەق خالید لێپرسراوی ئەکادیمیای کادیران و د. ئومێد رەفیق لێپرسراوی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، لە شاری سلێمانی سەردانی عومەر فەتاح ، کەسایەتی و سەرکردەو تێکۆشەری دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد
لەو سەردانەدا وێڕای هەواڵ پرسین و هیوای سەرکەوتن، باسیان لە کار و چالاکیەکانی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و ئەکادیمیای کادیران و گرنگیدان بە گەنجانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد و کار و پرۆژەکانی داهاتویان بۆ رونکردنەوە، دواتر گوێیان لە ئەزمونی دەوڵەمەندی عومەر فەتاح گرت لە بواری حزبی و حکومی پێشمەرگایەتی و خەبات و کاری حوکمڕانیدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP