وادەی داواکاری بۆ کارمەندانی سەرسندوق بۆ 20ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە

کوردستان
13:39 - 2025-07-09

وادەی داواکاری بۆ کارمەندانی سەرسندوق بۆ هەڵبژرادنەکان درێژکرایەوە، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراقیش دەڵێت: تا 20ـی ئەم مانگە دەتوانرێت داواکاری پێشکەش بکرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بڵاویکردەوە ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندانی سەرسندوق بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا رۆژی 20-7-2025 درێژکرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبێت پێش 20ـی ئەم مانگە داواکار فۆڕمی داواکاری بۆ کارمەندی سەرسندوق، پێشکەشی نزیکترین بنکەی تۆماکردن بکات.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP