لەقەزاى مەندەلى هۆشدارى دەدرێت لە لەناوچونى جۆرە ئاسکێکى دەگمەن

کوردستان
10:28 - 2025-07-03

لەقەزاى مەندەلى هۆشدارى دەدرێت لە لەناوچونى جۆرە ئاسکێکى دەگمەن ، کەپێى دەوترێت ئاسکى ریم .
قایمەقامى قەزاى مەندەلى هۆشدارى دا لەوەى جۆرە ئاسکێکى دەگمەن لە قەزاکەیان بەرەو لەناو چوون دەچێت کەلە باخچەیەکى تایبەت ساڵانێکە بەخێو دەکرین و گرنگیان پێدەدریت .
لەو باخچەیە نزیکەى ٤٠٠ ئاسکى دەگمەنى جۆرى ریم بەخێو دەکرێن بەڵام ئێستا تەنها ١٠ دانەیان لێماوەتەوە قایمەقامى مەندەلى دەڵێت توشى شۆک بووین کاتێک لەماوەیەکى کەمدا بینیمان لەو ڕێژە زۆرە تەنها ١٠دانە یان کەمتر ماونەتەوە ، وتیشى هۆکارى دیارنەمانى ئەو ئاسکانە تائێستا دیارنییە هەرچەندە دەوترێت بەهۆى برسێتییەوە لەناوچوون بەڵام هەرگومان هەیە کە ئەوڕیژە زۆرە چۆن وا لەماوەیەکى کەمدا دیارنەمان، و گومان هەیە کەدزرابن و داوایان لەلایەنى پەیوەندیدار کردووە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەست پێبکەن.
باخچەى ئاسکەکان لە دەوروبەرى مەندەلى لەسەر روبەرى ٤٠٠ دۆنم دروست کراوە .
هەروەها لە باخچەی ساوە لە پارێزگاى موسەنناش ئاسکى ریمى بەخێو دەکرێ.

 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP