رێبوار ته‌ها پارێزگاری کەرکوک بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان و ئاگاداربوون له كه‌موكوڕییه‌كان و له نزیكه‌وه گوێگرتن له داواكاریی هاووڵاتییانی پارێزگاركه به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌و چین و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه، وه‌ك هه‌میشه دووپاتیده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت (كه‌ركوك بكه‌ن به شارێكی شارستانیی و هاوچه‌رخ) شه‌وو رۆژ به‌بێ پشوودان سه‌ردانی هاووڵاتییان ده‌كات و به‌رده‌وام به‌سه‌ریانده‌كاته‌وه.
درەنگانی شەویش پارێزگاری كه‌ركوك سەردانی گوندی چیمەنی شەهیدانی کرد‌و لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکانی ئەو سنوورە کۆبۆوە و لە نزیکەوە گوێی لە داواکاریەکانیان گرت و بەڵێنی پێدان کە چارەسەری کێشە و گرفته‌كانیان بكات و پێداویستیەکانییان بۆ دابینبکات.
گوندنشینان داواکارییەکانیان پێشکەشی پارێزگار کرد کە سەرەکیترینیان کەمیی پێدانی کارەبای نیشتیمانیی و کەم ئاوی و قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانیان بوو.
لەدوای دەستبەکاربونی رێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک دەستیکردوە بە ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر پڕۆژە لە ناوەندی شار و گەیاندنی پرۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ گوندەکانی پارێزگاكه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP