دژه‌تیرۆری كوردستان CT رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نزیك
گوندی داره‌به‌نی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، دو درۆنی بۆمبڕێژكراو تێكشكێندران و
خرانه خواره‌وه.
دژه‌تیرۆری كوردستان CT له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه
5:10ی ئێواره له نزیك گوندی داره‌به‌نی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، دو درۆنی
بۆمبڕێژكراو تێكشكێندران و خرانه خواره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خستنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ردو
درۆنه‌كه، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی ماددی و گیانییان لێ نه‌كه‌وته‌وه.
هەر ئەمرۆ لە ناوچەی شارباژێر درۆنێک کەوتووەتە
خوارەوە .
لەماوه‌ی 10 رۆژی جه‌نگی نێوان
ئێران و ئیسرائیل‌دا، 14 درۆن و مووشه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه،
به‌ڵام زیانی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP