لە ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای کەرکوک دوو تیرۆستی لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراقیش رایدەگەیەنێت:" یەکێک
لە تیرۆرستەکان والی بووە".
شانەی
راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکیدا
ووردەکاری کوژرانی ئەو دوو تیرۆرستەی بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە لایەن هێزێکی دژە تیرۆرەوە
لە کەرکوک کوژران، بەپێی راگەیەندراوەکە:" دژە تیرۆر بۆ ماوەی چوار رۆژ بۆسەیان
بۆ ئەو دوو تیرۆستە دانابوو، کە لە ئەنجامدا توانرا هەردووکیان بکوژن".
راشیگەیاندووە:" تیرۆستەکان یەکێکیان پلەی والی
ریاز بووە و ئەوی دیکەش چەکداری ریاز بووە لە سنووری کەرکوک".
لە
کۆتایشدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشکرای کردووە:" توانراوە دەست بەسەر چەک و
ئەو کەرەستانەدا بگرن کە تیرۆرستەکان بۆ کردەوەی تاوانکاری بەکاریان دەهێنا".
ئەمەش لە
کاتێکدایە، کە دوێنێ دەزگای دژە تیرۆر لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد"
بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر
و لەلایەن فەرماندەی دووی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان
دوو تیرۆریستی داع.ش لە کەرکوک
کوژران".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP