ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر
بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و قەتەر دەستپێکرد.
سوپای پاسداران ڕایگەیاند: بە شەش مووشەکی بالیستی
هێرشمانکردووەتەسەر بنکەی عەدید لە قەتەر.
پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیای ئێرانیان ڕاگەیاندووە:
لە چەند سەعاتی داهاتوودا جیهان هێزی ئێمە دەبینێت.
دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندووە،
ئەمریکا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە ئێران دەتوانێت بەم زووانە هێرشی تۆڵەسەندنەوە
بکات و هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە ئامانج، هەرچەندە ئەمریکا هێشتا
دەیەوێت بە ڕێگەی دیپلۆماسیی ململانێکە چارەسەر بکات.
هەر دوای دەستپێکردنی هێرشەکە، قەتەر ئاسمانی وڵاتەکەی
بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان داخست.
هاوکات، کەمێک پێش ئێستا میدیای
ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا
لە عێراق دەستپێکردووە.
بەشێک لە میدیاکانی بڵاویانکردووەتەوە
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا بووە لە عەین ئەسەد لە ئەنبار
کراوە.
هەروەها، میدیاکانی ئیسرائیل
بڵاویانکردووەتەوە: زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەحرەین و کوێت و دەوحەی پایتەختی قەتەر
لێدەدرێت و سیستیمی بەرگری دژە مووشەکی عەدید بەرپەرچی هێرشە مووشەکییەکان دەداتەوە.
زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەحرەین
و کوێت و دەوحەی پایتەختی قەتەر لێدرا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP