نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ کەمتر لە 69 دۆلار

جیهان
10:30 - 2025-06-24

نرخی نەوت دابەزی بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی رابردوودا، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "ئێران و ئیسرائیل بە ئاگربەست رازی بوون."

 ئەمڕۆ سێشەممە 24ی حوزەیرانی 2025 لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنتی 2 دۆلار و 69 سەنت دابەزی، بەرمیلێکی بە 68 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی برێنت رۆژی دووشەممەش بە ریژەی 4% دابەزی بوو.

 نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 2 دۆلار و 70 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساس رۆژی دووشەممە بە رێژەی 6% دابەزی بوو.

شرۆڤەکارێکى سەر بە کۆمپانیای راوێژکایی (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست، هەموو مەترسییە جیۆسیاسییەکان لە بازاڕدا لەناکاو نەماون."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP