سەرچاوە
فریاگوزارییەکان و سوپای ئیسرائیل رایانگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی
هێرشێکی مووشەکیی ئێران لانیکەم 9 کەس لە ئیسرائیل کوژران. هێرشەکە کەمێک پێش ئەو
کاتە بوو کە بڕیاربوو ئاگربەست ڕابگەیەندریت .
خزمەتگوزاریی
فریاکەوتنی ماگن داڤید ئادۆم لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، 3 کەس
لە شوێنی هێرشەکە لە باشووری شاری بیئر سەبع گیانیان لەدەستداوە و دواتریش 6 لە بریندارەکانی
هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی دەزگاکە، سێ کەس بریندار
بوون، دووانیان برینەکانیان مامناوەندە و ئەوى دیکەش برینەکەى سووکە.
بەگوێرەی
راگەیێندراوەکانی سوپای ئیسرائیل، لە بەرەبەیانەوە بۆ ماوەی نزیکەی دووسەعات زەنگی
ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری ئیسرائیل لێدرا، لە کاتێکدا ئێران 6 شەپۆلی مووشەکیی
ئاراستە کردبوو.
نزیک سەعات 8:00ی بەیانی سوپای
ئیسرائیل رایگەیاند، خەڵک دەتوانن لە پەناگەکان بێنە دەرەوە.
زیانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
بە تەواوی نەزانران، بەڵام دەوترێ لانیکەم 50 مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە و بەر لە
هێرشەکانی ئەم بەیانییەش 24 کەس لە ئیسرائیل کوژراون.
بەگوێرەی
سوپای ئیسرائیل، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە زیاتر لە 500 مووشەک و نزیکەی
1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP