عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆ "سزادانی ئیسرائیل" لەسەر "دەستدرێژییەکەی"، تاوەکو دوا خولەک، کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانی، بەردەوام بوو.
عێراقچی لەتۆرى ئێکس سوپاسی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، "تادوا دڵۆپی خوێنیان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە وڵاتە خۆشەویستەکەمان" و تاوەکو دوا خولەک وەڵامی هەر هێرشێکی دووژمنیان داوەتەوە.
ئەم تویتەی عێراقچی دوای ئەو وادەیە دێت کە رایگەیاندبوو ئەگەر ئیسرائیل تاوەکو کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانی هێرشەکانی رانەگرێت، ئەوا ئێران لە وەڵامدانەوە بەردەوام دەبێت.
لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران ناکۆکییەکی روون لەگەڵ راگەیاندنەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دروست دەکات کە باسی لە "رێککەوتنێکی گشتگیر و تەواو" بۆ ئاگربەست کردبوو. لە کاتێکدا ئێران رێککەوتنی رەتکردووەتەوە و تەنیا مەرجی تاکلایەنەی بۆ راگرتنی هێرشەکانی داناوە.
ئەم پێشهاتە دوای 12 رۆژ لە گرژیی سەربازی دێت کە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستیپێکرد و دواتر بە هێرشی راستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل تووندتر بوو. چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاماژەیان بە نێوەندگیریی قەتەر کردبوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP