بنیامین نەتەنیاهوو: دوای بۆردوومانەکەی ئەمریکا لە ئامانجەکانمان نزیکتر بووینەتەوە

جیهان
10:25 - 2025-06-23

بنیامین نەتەنیاهوو دەڵێت، ئیسرائیل "لە ئامانجەکانی لە ئێران نزیکتر بووەتەوە"، دوای ئەوەی ئەمریکا ژمارەیەک لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی بۆردوومان کردن.
 سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ووتی: "دەستکەوتێکی گەورەمان بەدەستهێناوە. سوپاس بۆ سەرۆک ترەمپ، لە ئامانجەکانمان نزیکتر بووینەتەوە".
 سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی: "کاتێک ئامانجەکان بەدەست هێندران، ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی دێت."
 بەرەبەیانیی 13-6-2025 جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە هێرشی ئیسرائیل دەستی پێکرد. بەرەبەیانییرۆژى یەکشەممە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP