دەوڵەت باخچەلی رایدەگەیەنێت: ئیسرائیل بە هێرشکردنە
سەر ئێران دەیەوێت کۆمەڵکوژیی غەززە لەبیرببات و پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر"
تێکبدات.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی-مەهەپە،
دوای پێنج مانگ، بەشداریی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا
هێرشی تووندی کردە سەر ئیسرائیل و وتی: "ئیسرائیل یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل
کردووە و بووەتە دەوڵەتێکی تیرۆریست".
سەرۆکی مەهەپە باسی پرۆسەی چارەسەری کرد و وتی:
"داوا و بڕیاری ئێمە تورکیایەکی بێ تیرۆرە، ئەگەر ئاسایشی وڵاتەکەمان بکەوێتە
مەترسییەوە، ئێمە وەڵامی پرسیاری 'کێ دێتە پێشمان' بە باشی دەزانین."
باخچەلی وتیشی: ئەو
بۆمبانەی لە تاران دەدرێن، کاریگەری لەسەر ئەنقەرە دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP