دوو وەفدی باڵای عیراقی بۆ پرسی مووچەو نەوت دەگەنە هەولێر

کوردستان
18:17 - 2025-06-27

شەوی رابردوو وەفدی تەکنیکیی حکومەتی عیراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای دیکەی عیراق بگاتە هەرێمی کوردستان، دوای گەیشتنی ئەو وەفدە باڵایەش لەبارەی پرسی مووچە و نەوت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن .
وەفدە باڵاکەی عیراق لە نوێنەرانی وەزارەتی نەوتی عیراق، کۆمپانیای سۆمۆ، دیوانی چاودێریی دارایی عیراق، نوێنەری کۆمپانیای نەوتی باکوور پێکهاتوون و چاوەڕوانیشدەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکان دەستپێبکەن .
هەروەها فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق لەناو وەفدەکەدا دەبێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، وەفدەکە بە رێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
هاوکات یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، پرسی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە، بەشێوەیەک کە وەفدەکە بڕیاری کۆتاییان لە لایە و ئەگەری رێککەوتن لەسەر ئەم پرسە زۆرە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP