کەشناسیی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزترببنەوە

کوردستان
16:10 - 2025-06-27

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزترببنەوە، هەروەها کەشناسیی عێراقیش پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارینی کەم تا رۆژی دووشەممە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی ئەوەشیکردوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرزببنەوەو وتیشی: بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک و گەرمیان دەبێتە جۆرێک لە کەرکوک 46 پلەى سیلیزی و لە گەرمیان  46 پلەى سیلیزى تۆماردەکرێت، هەروەها نزمترین پلەى گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە 28 پلە تۆماردەکرێت.
کەشناسیی عێراقیش پێشبینیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کردوەت لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارینی کەم لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP