سوپاسالاری عیراق: پشتیوانی ئیدارەی کەرکوک دەکەم

کوردستان
22:34 - 2025-06-23

 
سوپاسالاری عیراق سەردانی کەرکوک دەکات و لەگەڵ پارێزگاری شارەکە دۆخی ئەمنی و سەمگیری کەرکوکیان توێکرد.
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، پێشوازی لە فەریق روكنی یەكەم عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراق کرد.
لەمیانی دیدارەكەدا باس له بارودۆخی ئەمنی و هەوڵەکانی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەموو پێکهاتە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و کاریگەریی بەرچاویان لە بەدیهێنانی سەقامگیری کرا و تیشکیش خرایە سەر جێبەجێکردنی و پاککردنەوەی دۆڵی زەغیتون.
لەبەرانبەردا، سەرۆکی ئەرکان پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکانی بۆ هەوڵەکانی ئیدارەی کەرکوک دووپاتکردەوە.
 
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP