هێڵى شەمەندەفەرى کەرکووک - بەغدا لەدواى
22 ساڵ دەخرێتەوەکار بە وتەى بەرپرسێکى
گواستنەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەم ساڵ یان سەرەتاى ساڵى داهاتوو ئەو هێڵە کارا بکرێتەوە.
درێژیی ئەو هێڵە لە سنوورى کەرکووک 94 کیلۆمەترە، بە وتەی دلێر
خدر زەنگەنە، تەنیا 10%ى زیانى بەرکەوتووە و بەربەستى سەرەکى لەبەردەمیدا دوو پردە
کە هێڵەکە بەسەریدا تێپەڕدەبێت و زیانیان بەرکەوتووە
پردى فەتحە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەددین و پردى قەنات لە کەرکووک
بەربەستى بەردەم کاراکردنەوەى ئەو هێڵەن، دلێر خدر زەنگەنە گوتى، "بۆ پردەکەى
کەرکووک کە لە شەڕى داعش زیانى بەرکەوت، لەگەڵ حکومەتى خۆجێیی هاوئاهەنگیمان کردووە
بۆ چاککردنەوەى، بۆ پردى فەتحەش وەزارەتى گواستنەوە کار لەسەر چاککردنەوەى دەکات."
ئەو هێڵى شەمەندەفەرە نزیکەى 300 کیلۆمەترە، بە کەرکووک، سامەرا و
بێجى لە سەلاحەددین تێدەپەڕێت بۆ بەغدا، لە ساڵى 2003وە بەهۆى بۆردوومانکردنى پردى
فەتحە ئەو هێڵە لەکارکەوت.
بەڕێوەبەرى هێڵى ئاسنین لە کەرکووک پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم ساڵ یان
سەرەتاى ساڵى داهاتوو، هێڵى شەمەندەفەرەکە بخرێتەوەکار، کە جگە لە گەشتیار، کاڵاشی
پێدەگوازرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP