وەزیری دادی عیراقی رەزامەندی لەسەر کردنەوەی کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی داد لە داقوق دەربڕی و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش رایدەگەیەنێت:" زەوی بۆ شوێنەکە تەرخانکراوە و سوپاسی وەزیر دەکەم کە داواکەمانی پەسەند کرد".
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند:"ئەمڕۆ 2ی7ی2025، سەردانی خالید شوانی وەزیری دادی عیراقم کرد، بە سوپاسەوە بەڕێزیان ڕەزامەندیی پیشاندا لەسەر نووسراوێکمان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی داد لە قەزای داقوق".
دیلان غەفور وتی :" زەوی بۆ شوێنەکە بۆ تەرخانکراوە و سوپاسی وەزیر دەکەم کە لە سەرجەم قۆناغەکاندا هاوکارو پشتیوانمان بووە"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP