د.یوسف گۆران لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، پێشوازیی له د. ئه‌رسه‌لان بایز تێكۆشه‌ری دێرین كرد. له سمینارێكشدا قۆناغه‌كانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی خسته‌ڕو.
ئه‌مڕۆ 2ی ته‌موزی 2025 د.یوسف گۆران، لە ئەکادیمیای پەروەردەو پەرەپێدانی کادیرانی یه‌كێتی پێشوازیی له د.ئه‌رسه‌لان بایز کەسایەتیی و تێکۆشەری دێرینی بزوتنەوەی رزگاریخوازیی كوردستان و یەکێتی كرد‌و له دیدارێكشدا کە ستران عەبدوڵا لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی و د. مۆفەق خالد لێپرسراوی ئەکادیمیای پەروەردەو پەرەپێدانی کادیران ئامادەیبون، رووداو و پێشهاته‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه تاوتوێكران.
د.ئه‌رسه‌لان بایز له سمینارێكدا كه بۆ خوێندکارانی دبلۆمی باڵای کاری حزبی باسی لە ئەزمونی کاری سیاسی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و قۆناغە سەخت و دژوارەکانی گەلەکەمان و دەستکەوت و ئامانجەکانی داهاتو بەگشتیی بۆ خوێندکاران خستەڕوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP